فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای ئاسۆس بۆردوماندەكەن

پۆڵەتیك پرێس

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ماوەتیان بۆردومانكرد، قائیمقامی قەزاكەش چەند زانیاریەك لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دوو جار سنوری قەزای ماوەتیان بۆردومانكردووە، بەبیانووی هەبونی بنكە و بارەگای پەكەكە، خۆشبەختانە بۆردومانەكان هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە”.

قائیمقامی قەزای ماوەت وتیشی “فرۆكە جەنگیەكان دوو شوێنیان لە گوندی گەڵاڵەی چیای ئاسۆس بۆردومانكردووە، بەهۆیەوە زیان به‌ باخ و به‌روبوومی هاوڵاتیان گەیشتووە”.

بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌یان هاوڵاتی بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا