بەفەرمی یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز رۆژی سێشەممەی داهاتوو لییژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سوننی عیراقی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکەن”.

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن تەنها پشت بە بڕیاری لیژنەكە دەبەسترێت و تائێستاش بەفەرمی هیچ رۆژێك وەك یەكەم رۆژی جەژن دیارینەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوەندەكانی فەلەکناسی نێودەوڵەتی پێشبیندەكات رۆژی 13ی ئەم مانگە ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە وڵاتە ئیسلامییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا