وڵاتە هەژارەکان ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینەکانی فایزەر و بایۆنتیک بکڕن

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ڕایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتانەی خاوەن سەرمایەی کەم یاخود مامناوەندن پێیان باش نییە ئەو ڤاکسینە بکڕن کە کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی لەگەڵ بایۆنتیک بەرهەمیانهێناوە.

ئالبێرت بۆرلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر بە ئاژانسی بلومبێرگ-ی ڕاگەیاندووە، ” داوامان لە سەرجەم وڵاتان کردووە داوانامەی کڕینمان پێشکەش بکەن تا بتوانین پێشتر ژەمە ڤاکسینەکان ئامادە بکەین، ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە زۆربەی داواکارییەکان لە وڵاتانی خاوەن سەرمایەی زۆرەوە بووە”.

بۆرلا جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەوڵێکی زۆر دەدەن کە بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی هەژار و داهات مامناوەند باوەڕپێبهێنن کە ژەمە ڤاکسین بکڕن چونکە ڕێژەکەی دیاریکراوە، بەڵام ئەو دەسەڵاتدارانە بەکارهێنانی ڤاکسینی دیکەیان پێ باشتر بووە”.

وتیشی ، کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتیک سیستنی گونجاوی نرخ بەکاردەهێنن و بۆ وڵاتانی سەرمایە مامناوەند بە کەمتر لە وڵاتانی دەوڵەمەند ڤاکسینەکەیان دەفرۆشن، هەروەها بۆ وڵاتانی هەژاریش تەنها نرخی تێچوون وەردەگرن”.

بەوتەی بۆرلا هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیک تا ئێستا ٤٥٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینیان ڕادەستی وڵاتان کردووە، پلانیشیان هەیە سێ ملیار ژەم ڤاکسین بۆ ١١٦ وڵاتی جیهان بنێرن کە زۆربەیان وڵاتانی خاوەن سەرمایەی زۆرن.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا