وێنەی هونەرمەندێک لەگەڵ خێزانەکەی هەوادارانی شۆک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی هونەرمەندی میسری تامر حسنی و بەسما بوسێلی خێزانی کە دیزاینەری جل وبەرگە مشت و مڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

یەکێکیش لە دیارترین ئەو مشتومڕانەی لەسەر وێنەکە کراوە ئەوەیە، هەوادارانیان دەڵێن ئەگەر ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەکە نەدرایە نەمان دەناسینەوە پێیان وایە گۆڕانکارییەکی زۆر لە فۆڕمی دەم و چاویاندا کراوە.

وێنەکە یەکەم دەرکەوتنی بەسمایە لە ڕەمەزاندا دوای مردنی باوکی، بەشێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆوە، چەندین ڕای جیاواز هەیە لە نێوان خەڵکدا هەندێک پێیان وایە کە بە فۆتۆشۆپ وێنەکە چاککراوە، هەندێکیش پێیان وایە نەشتەرگەری جوانکارییان ئەنجام داوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا