تەندروستی سلێمانی لەبارەی جۆرەكانی ڤاكسینەوە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی ئەو جۆرەكانی ڤاكسین دژی كۆرۆانا لە هەرێمی كوردستان باوەڕپێكراون هیچ گۆمان و مەترسییەكیان لەسەر نیە بۆ بەكارهێنان.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەبوونی هەندێك كاریگەری لەدوای بەكارهێنانی ڤاكسین شتێكی ئاساییەو واتای خراپی ڤاكسینەكە دەرناخات نابێت هاوڵاتیان توشی گومان بن

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  وەك دڵنیایی بۆهاوڵاتیان ڕایگەیاند، پێویست ناكات هاوڵاتییان دودڵ بن لە بەكارهێنانی ڤاكسینەكان بەهۆی ئەوەی سەرجەم ڤاكسینەكان هی كۆمپانیاكانی  فایزەری ئەمریكی و سینۆفارمی چینی  و ئەسترازینكا بەریتانین و لەجیهندا باوەڕپێكراون و ئەو كاریگەریانەشی كە دوای بەكار هێنان لەجەستەی كەسی بەكارهێنەردا دەردەكەوێت ئاساییە و لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا روویاندتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوڵاتیان سەلامەتیان لاگرنگ بێت پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن لەبەر ئەوەی لەئێستادا ژمارەی توشبوونی هاوڵاتیان بەپەتاكە جێگرەو ئەوانەی چاكدەبنەوە ڕێەكەیان زیاترە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا