سیمۆنی دەزانم چۆن بارسا ڕابگرم

ئەم بابەتە 111 جار بینراوە

کێ بڕکێی یانەکانی خوولی ئیسپانیا گەشتۆتە لووتکە بەجۆڕێک یانەکانی پێشوەی ڕیزبەندی هەر هەڵەیەک بکەن  چەنسی لە دەستدانی نازناوەکەیان دەکەویتە سەر .

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای کامپ نۆ یانەی بارسا پێشوازی لە یانەی ئەتلەتیکۆ پێشەنگ دەکات ، ئەتلەتیکۆ دەیەوێت بەسەرکەوتن بەڕێژەیەکی زۆر لا لیگا یەکلای بکاتەوە هەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ دووبارە بکاتەوە .

لەو بارەیەوە سیمیۆنی لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ؛ ئێمە دەزانین ڕووبەرووی کێ دەبینەوە و دەزانین ئەوان کێن ، هاوکات سیمیۆنی لەبەردەوامی قسەکانیدا ووتی بارسا بەم دوایانە ئاستیان تەواو بەرز بۆتەوە و دەتوانن ترسی ڕاستەقینە دروست بکەن .

سیمۆنی ووتی ئەم یاریە یاریەکی تایبەت بۆ هەر دوو لا چونکە هەر دوو لا دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن من لێتان ناشارمەوە هەرگیز بیرۆکەی خۆم ناگۆڕم .

سەبارەت بەوەی چۆن ڕوبەرووی بارسا دەبیتەوە ڕاهێنەرە ئەرژەنتینێکە ووتی ڕاستە بارسا بەهێزە بەڵام خاڵی لاوازی دەزانین چییە بەدڵنیاییەوە ئێمەوە لە دواوە هەوڵی داخستی گۆڵی خۆمان دەدەین چوونکە ئەوە تەنیا خاڵە بتوانین بارسا پێی ڕابگرین بۆیە من دەزانم چۆن بارسا ڕابگرم .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک