خواردنەوەیەک ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی سەوزەی خاوی وەک سپێناخ یان کەلەرم یارمەتی تەندروستی دڵ و بۆریە خوێنەکان دەدات.

بەپیی توێژینەوەکان کە لەسەر زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس کراوە، ئەو کەسانەی ئەو جۆرە سەوزانەیان خواردووە کە دەوڵەمەندن بە نیترات پەستانی خوێنیان ئاسای بووە و ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بەڕێژەی ٢٦٪ کەمتربووە.

معلومات عن فوائد الخضروات الورقية - مجلة هي

زانایان دەڵێن: خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی سەوزەی خاو ( نەکوڵاو) رێژەیەکی تەواوە بۆ ڕێگری کردن لە نەخۆشیەکانی دڵ و کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، هەروەها پێویست ناکات لەو ڕێژەیە زیاتر بخورێتەوە و زیادەڕەوی تێدا بکرێت.

زانایان جەختیان لەوەش کردەوە ئەو کەسانەی تامی سەوزەواتیان پێ خۆش نییە و ناتوانن بیخۆن یان بیخۆنەوە، دەتوانن لەگەڵ شەربەتەکانی دیکەی وەک مۆز و شاتوو تێکەڵی بکەن و بیخۆنەوە، بەڵام بەمەرجێک سەوزەواتەکان ئەوەندە لە خەڵاتە نەدرێن سوود و ڕیشاڵەکانیان لەدەست بدەن.

ما هي فوائد عصير السبانخ والموز - مجلة هي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا