مەترسی مۆبایلە زیرەکە کۆنەکان

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک نایانەوێ بە هۆی ڕاهاتنیانن لەگەڵ مۆبایلە کۆنە زیرەکەکانیان، مۆبایلەکانیان بگۆڕن، بەڵام ڕەنگە ئەمە ڕووبەڕووی دزیکردنت بکاتەوە.

سێرجی کۆزمینکۆ، شارەزا لە بواری تاقیکردنەوەی بەرهەمە دیجیتاڵیەکان، وتی تازە کردنەوەی سیستمی مۆبایلەکان لە کاتی گونجاودا، لەگەڵ زیادکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ مۆبایلەکەت ڕەنگە لە کۆمەڵێک مەترسی بتپارێزێت، بەپێی کات بەڵام هاککەرەکان زیاتر دەتوانن هێرش بکەنە سەر مۆبایلە کۆنەکان.

بەپێی وتەکانی ئەو پسپۆڕە بەکارهێنانی مۆبایلی کۆن، ئەگەری ئەوەی هەیە ساختەکاری زۆرت بەرامبەر بکرێت، هەربۆیە پێویستە ئەگەر مۆبایلەکەشت نوێ نەبێت زوزوو سیستمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە تاوەکو بە دوور بیت لە هێرشە مەترسیدارەکانی هاککەرەکان و مۆبایلەکەت بەهێز بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا