نیشانەکانی هەبوونی کێشە لە غودەی دەرەقی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی هیندی بە ناوی جێدیپ تێریباتی ، ئەو نیشانە سەرەکیانەی کێشەکانی غودەی دەرەقی دەردەخەن ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پزیشکە هیندیەکە ڕوونی دەکاتەوە، غودەی دەرەقی ئەرکێکی گرنگ لە جەستەدا جێبەجێ دەکات، هەرچەندە هەمیشە بە ڕوونی نیشانەی نەخۆشیەکانی دەرناکەون، بەڵام هەبوونی کێشەی سەرەکی لە غودەی دەرەقی بریتیە لە ئاوسانی مل.

پزیشکەکە ئاماژە بەوەش دەدات، جگە لە ئاوسانی مل یەکێکیتر لە نیشانەکان بریتیە لە هەست کردن بە پاستان لە ناو قوڕگدا، ئاوسانی دەمارەکانی مل، گەورەبوونی دەنگ، هەناسە دان بە سەختی.

بەپێی بڵاوکراوەی ناوەندە پزیشکیەکانیش، هەبوونی کێشە لە غودەی دەرەقی هەڕەشەیەکی مەترسیدار نیە بۆ سەر تەندروستی، بەڵام پێویستە ئاگاداری بیت تاوەکو لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە خۆت بپارێزیت، هەبۆیە هەر گرێیەک یان ئاوساوییەک لە ملدا دروست بوو، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا