چارەنووسی محمد سەڵاح لە دەستی مباپێیە !

ڕۆژنامەی لۆ باریزیانی فەڕەنسی ئاشكرای كرد كە یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە ئەگەری ڕۆشتنی كیلیان مباپێ،محمد سەڵاح بگوازێتەوە بۆ یانە پاریسییەكە

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید گرنگیەكی زۆر دەدەن بە كیلیان مباپێ،لە هەمان كاتدا چاویان  ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی بروسیا دۆرتموندیشە

لەبەر ئەو هۆكارە چارەنووس و داهاتووی سەڵاح پەیوەست دەبێت بە مباپێوە،چونكە ئەگەر مباپێ بڕیاری ڕۆشتن بدات لە پاریس ئەوا یانەكە دەبێت هەوڵی بەدەستهێنانی محمد سەڵاح بدات و لیڤەرپووڵیش دەبێت هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بدات

هەروەها ئەگەریش ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هالاند بدەن لە جیاتی مباپێ ئەوا مباپێ بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە پاریس دەمێنێتەوە،لەم سیناریۆیەشدا دەبێت لیڤەرپووڵ كۆنترۆڵی سەڵاح بكات چونكە لە ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید چاوی لە تواناكانی سەڵاح بوو

بارسێلۆناش زیاتر ئامانجیان مانەوەی مێسییە
،بەهۆی خراپی باری دارایی یانەكە ناتوانن بڕێكی زۆر پارە لە یاریزان كڕین خەرج بكەن

هەروەها چەند سەرچاوەیەكیش ناوی مباپێ دەبەستنەوە بە یانەی لیڤەرپووڵەوە لە ئەگەری ڕۆشتنی محمد سەڵاح لە یانەكە

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا محمد سەڵاح ئاشكرای كرد كە هیچ كەس لە لیڤەرپووڵ باسی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەیان لەگەڵدا نەكردووە،پۆچێتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمانیش ڕایگەیاند كە گەشبینە بە مانەوەی مباپێ لە پاریس

بۆیە لە كۆتاییدا هەموو ئەگەرێك كراوەیە و ئەگەری ڕوودانی هەموو جۆرە گواستنەوەیەك هەیە،چونكە گواستنەوەی یاریزانەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر یانە و یاریزانەكان و پەیوەندییان پێكەوە هەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا