پۆڵه‌تیك پرێس
دواى پێدانى ده‌سه‌ڵات به پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ رۆژانى جه‌ژن، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەڕۆژانی جەژنی هاتوچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت وهەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لەشوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان قەدەغەیە.
له‌زانیاریه‌كانى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە،پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكانى دیكه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی له نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه له به‌یانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه.