لەسەر رەوشی ناوچە جێناكۆكەكان راپۆرتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەسەر رەوشی ئەمنی ناوچەجێناكۆكەكان راپۆرتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەن بۆئەوەی هێزی هاوبەشی سوپای عێراق و پیشمەرگە ئەو بۆشاییانە پڕ بكەنەوە كە داعش بۆ جموجوڵەكانی سودی لێ‌ وەردەگرێت.

عەبدولناسر ئەحمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رەوشی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان خراپە بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، ئەمەش بوەتە فرسەتێك بۆ داعش رۆژ بە رۆژ هێرش و جموجوڵەكانیان زیاد دەكات.

بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وتی: جگە لە هێرش و جموجوڵەكانی، ساڵانی پێشوو لە كاتی پێشگەشتنی دەغڵ و دانی جووتیاران، داعش دەغڵ و دانی جوتیارە كوردەكانی دەسوتاند و هەڕەشەی لێدەكردن.

روونیشیكردوە، جەختدەكەنەوە لە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند هێزی هاوەش لەو سنورە دابنێن بۆ چاودێری كردنی ناوچەكە بەگشتی، ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەیە ئەگەر سوپای عێراق پێی پڕ ناكرێتەوە با بە هێزی پێشمەرگە پڕبكرێتەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، بەداخەوە حكومەتی عێراق هاوكار نیە و نایەوێت هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو سنورانە، ئەو پێی باشە ئەو ناوچانە داعشی تێدابێت نەك پێشمەرگە.

ماوەیەكە جموجوڵەكانی داعش لە ناو كەركوك مەخمور و داقوق و جەلەولا و دوزخورماتوو زیادی كردووە و هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا