دوای شكستەكەی چێڵسی،ڕیاڵ مەدرید گۆڕانكاری چی دەكات؟!

دوای شكستەكەی ڕیاڵ مەدرید دژی چێڵسی و كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ پێویستە یانەی شاهانە كۆمەڵێك گۆڕنكاری جومگەیی و ڕیشەیی ئەنجام بدات

ڕۆژنامەی ماركا ڕایگەیاند كە فلۆرنتینیۆ پێرێز چەن جارێك جەختی كردووەتەوە كە یانەكە پێویستە بە گۆڕانكاری و نوێبوونەوەیە لە چەن ئاستێكی جیاوازدا

بەپێی ڕۆژنامەی ماركا، یەكەم و سەرەكیترین گۆڕانكاری گۆڕینی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەرە،پاڵێوراوی سەرەكیش وەك جێگرەوەی زیدان ڕاول گۆنزالێزی ڕاهێنەری لاوانی ڕیاڵ مەدریدە

دووەم:گۆڕانكاری لە بابەتی یاریزانە خواستنەكان،لە كۆتایی وەرزدا هەر یەكە لە بەیڵ و یۆڤیچ و ئۆدیگارد و ڕێنێر و كۆبۆ و براهیم دیاز و سیبایۆس دەگەڕێنەوە یانەكە،وەك چاوەڕوان دەكرێت تەنها پارێزگاری لە ئۆدیگارد دەكرێت و لە یانەكە دەمێنێتەوە،ئەوانی تر یانەكە بەجێدەهێڵن

سێیەم:تایبەتە بە ڕۆیشتنی هەندێك یاریزان،دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی مۆدریچ،چاوەكان لەسەر ڕامۆس و ڤاسكێزن كە داهاتوویان ڕوون نیە،هەروەها ئەگەری ڕۆشتنی مارسیلۆ و
ئیسكۆ و هازاردیش هەیە

چوارەم:كرینی چەند یاریزانێك،ڕیاڵ مەدرید ڕێككەوتنی لەگەڵ داڤید ئالابای بەرگریكاری بایرن میونشن ئەنجام داوە و تەنها ئەوە ماوە كە بەفەرمی ئاشكرا بۆندەكە ئاشكرا بكرێت.
هەروەها گرنگترین ئامانجی ڕیاڵ مەدرید كیلیان مباپێیە و لە هەمان كاتدا مباپێش خواستێكی زۆر و گەورەی هەیە بۆ ڕیاڵ مەدرید،وەك پێشبینی دەكرێت نرخی مباپێ نزیك دەبێتەوە لە 150 ملیۆن یۆرۆ،ئەمەش دۆخەكەی ئاڵۆزكردووە لە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەو قەیران و زیانانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە تووشی یانەكە هاتووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا