ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مباپێ زیاتر لە ڕیاڵ مەدرید نزیك دەبێتەوە!

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كیلیان مباپێ زیاتر نزیك دەبێتەوە لە ڕیاڵ مەدرید

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان لە شكستێكی نوێدا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ماڵئاوایی كرد دووبارە ناوی مباپێ بەسترایەوە بە ڕیاڵ مەدریدەوە

دوای شكستەكەیان دژی مان سیتی مباپێ دڵنیابوویەوە كە پاریس خەونەكانی ناهێنێتە دی،تاكە یانە بۆ ئەو مەبەستە ڕیاڵ مەدرید كە ڕووی لێبكات

هەروەها لە ڕابردوودا مباپێ گرێبەستەكەی نوێ نەدەكردەوە كە ساڵی 2022 كۆتایی دێت، دەیویست بزانێت چۆن كۆتایی بەم وەرزە دەهێنێت و كام ناسناو بەدەست دەهێنێت

شایەنی باسە چەن ڕۆژێك لەمەوپێش فلۆرینتینۆ پێرێزیش باسی گرێبەست كردنی كرد لەگەڵ كیلیان مباپێ و بە ڕوونی بە قسەكانیدا دیار بوو كە خواستێكی زۆر و گەورەیان هەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكە بۆ ڕیاڵ مەدرید

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک