چەند خواردنێک بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

سەرئێشە کێشەیەکی باو و بڵاوە لەڕەمەزاندا بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژو دەبن، بەشێکی زۆری کەسەکان نازانن پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان نییە بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە بەڵکو بەهۆی چەند خواردنێکەوە دەتوانن کەمیبکەنەوە.

چەند خواردنێک بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە لەمانگی ڕەمەزاندا:

-پەتاتە
پزیشکێکی ئەمریکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک دەڵێت: هەندێکجار سەرئێشە بەهۆی کەمی پۆتاسیۆمەوە ڕودەدات، بۆیە لەوکاتەدا پێویستە پەتاتەی برژاو بە توێکڵەکەیەوە لە ژەمەکەدا هەبێت، چونکە پەتاتەی برژاو بە توێکڵەکەیەوە ٧٢١ میلی گرام پۆتاسیۆمی سوودبەخشی بۆ لەش تێدایە.

طريقة عمل بطاطس بالفرن بالشبت | أطيب طبخة

-شوتی
بەپێی توێژینەوەکان بەشێکی زۆری سەرئێشە لەڕەمەزاندا بەهۆی وشکبوونەوەی لەشەوەیە، بۆیە پێویستە ئەو خواردن و میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە بخورێت، شوتی ڕێژەیەکی زۆر ئاو و مەگنسیۆمی تێدایە چارەسەری سەرئێشە دەکات.

هؤلاء .. أشخاص ممنوعون من تناول البطيخ - البيان الصحي - حياة - البيان

-بادەم
بادەم یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی مەگنسیۆم، زانایان دەڵێن مەگنسیۆم یەکێکە لە چارەسەرەکانی سەرئێشە.

8 فوائد صحية لتناول اللوز يومياً.. تعرف عليها

-سپێناخ
سپێناخ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی ئازاری سەر، دەتوانرێت سپێناخی فرێش لەجێی کاهوو بەکاربهێنرێت بۆ زەڵاتەکان.

أفضل طريقة للحصول على فوائد السبانخ الصحية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا