UN ستایشی بڕیارێکی بایدن لەبارەی پەنابەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ستایشی بڕیارێکی ئەمریکا بۆ وەرگرتن و نیشتەجێکردنی ژمارەیەکی زیاتر لە پەنابەر لە وڵاتەکەی دەکات.

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی ٢٠٢١ ڕێگە بە چوونەناوەوەی ٦٢ هەزارو ٥٠٠ پەنابەر بۆ وڵاتەکەی بدات.

لەبارەی ئەو بڕیارەوە فلیپۆ گراندی لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وتی: ئەمە ڕێکارێکە کە گیانی چەندین کەس ڕزگار دەکات و چینە لاوازەکانی کۆمەڵگەی جیهانی دەپارێزێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارەی ئەمریکا پاڵنەرێکە بۆ وڵاتانی دیکەش کە هەمان کار ئەنجامبدەن و ئاستی وەرگرتنی پەنابەران و نیشتەجێکردنیان بەرزبکەنەوە.

گراندی ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاستی جیهان، کەمتر لە ٢٣ هەزار پەنابەر مافی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە کە ئەمە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا