سەمەد زەنگەنە
سیاسه‌ت له هیچ سه‌ده‌و سه‌رده‌مێكدا ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لۆژیك و تۆكمه‌یی دادوه‌رییه عه‌قڵانیه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه مرۆڤ ناوی لێناوه سیاسه‌ت له‌وڵاته دیموكراسی و پێشكه‌وتووه‌كاندا چوارچێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ داڕێژراوه‌و بنه‌ماكانی زانستی به‌باڵادا بڕاوه، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا سیاسه‌ت هه‌روه‌كو پێشبینى پزیشكه‌كانمان جۆرێكه له مه‌زه‌نده‌ی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی، هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ سۆنه‌رو ئه‌شیعه نه‌گه‌یشتۆته سیاسه‌تی كوردی.
سیاسه‌ت هه‌روه‌كو مامى یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێت: ( هونه‌رى مومكیناته)، هه‌روایه به‌شێكى زۆرى سیاسه‌ت هونه‌ره، هونه‌رى گونجاندن و بڕیار له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ى پێویسته بڕیار ى تێدا بده‌ى .
هاوپه‌یمانى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى و گۆڕانیش یه‌كێكه له‌و هونه‌ره سیاسیانه‌ى كه ده‌بوو ئه‌نجام بدرێت ، هه‌رچه‌نده مه‌غزا مه‌عنه‌وییه‌كانى له ده‌سكه‌وته مادییه سیاسیه‌كان زۆرتره بۆ یه‌كێتى .
ڕونترو ساده‌تر بڵێین: ئه‌گه‌ر هه‌ندێكتان له‌و باوه‌ڕه‌دا بن گۆڕان وه‌كو ده‌نگ و جه‌ماوه‌ر ته‌واو بوه‌و ئه‌و سۆزه گۆڕانكارییه زۆره‌ى له ده‌ستداوه كه پێشتر هه‌یبوه ، ڕه‌نگه بۆچونه‌كه‌تان تا ڕاده‌یه‌ك ڕاستى بپێكێ ، به‌ڵام گۆڕان وه‌كو حزب و قورسایى و هاوپه‌یمانى و به‌شدارى سیاسى هه‌تا ئێسته‌ش كاراكته‌رێكى چالاكه ، هاوبه‌شێكى به‌رچاوى سیستمى سیاسى و حكومڕانى هه‌رێمه و ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت ، به تایبه‌تى له لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه ، كه هاوبه‌شى زۆنه‌كه‌یه‌تى و پارسه‌نگى سیاسى و حكومه‌تى خۆجێیى له‌گه‌ڵدا به‌شكردوه .
كه‌س ناتوانێت نكوڵى له‌و ڕاستییه بكات لێكتێگه‌یشتنى ده‌باشان و پاشان پرۆژه‌كه‌ى گۆڕ‌انى كاك نه‌وشیروان بۆ هاوپه‌یمانى سیاسى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى ئه‌وكاته‌ى یه‌كێتى بیانهێشتایه سه‌ربگرێت و وه‌كو گرێیه‌كى ده‌رونى و تۆڵه‌ى سه‌رده‌مى شاخ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا نه‌كردایه ،گۆڕانكارییه‌كى زۆرى سیاسى ڕویده‌داو پارسه‌نگ و قورسایى هێزیش ئه‌و تاكڕه‌وییه‌ى ئێستاى پارتى به‌رهه‌م نه‌ده‌هێناو دواى كاك نه‌وشیروانیش گۆڕان به‌و شێوه‌یه ته‌سلیمى ئیراده‌ى پارتى نه‌ده‌بوو .
ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ى ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌نها به مه‌به‌ستى كورسى په‌رله‌مانیش بێت ، سه‌ره‌تایه‌كى باشه بۆ ساڕێژكردنى ئه‌و برینه قوڵانه‌ى له ڕابردودا ئه‌و سه‌ركردانه دروستیانكردوو ده‌ڵاقه‌یه‌كى گه‌وره‌یان خسته په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه.
ئێسته یه‌كێتى به شێوه‌یه‌كى ڕاگه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هاوپه‌یمانه، به‌نهێنى و ژێربه‌ژێریش له‌گه‌ل كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتودا هاوپه‌یمانیى گۆڕینه‌وه‌ى ده‌نگ و كورسیه ، كه‌واته به‌ره‌یه‌كى نوێ ، ئه‌گه‌ر كاتیى و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبیش بێت سه‌ریهه‌ڵداوه ، به‌رابه‌ر تاكڕه‌وى په‌رله‌مانى و حكومڕانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كێ سودمه‌ندى سه‌ره‌كییه‌و كێ زه‌ره‌رمه‌نده گرنگ نیه ، گرنگ تێكشكاندنى یه‌ك جه‌مسه‌ریى حوكمڕانییه له ئاینده‌دا، خۆ ڕه‌نگه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌وه‌شى به دوایدا دێت به حوكمى هه‌ڵسوكه‌وته نادیموكراسییه‌كان هه‌ر پارتى زۆرینه بێت، به‌ڵام له دوا قۆناغدا دیموكراسى و شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه به‌رقه‌رار ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌م هه‌نگاوه‌ى یه‌كێتى نه‌فه‌سێكى به‌به‌ردا بێته‌وه‌و ته‌مه‌نى سیاسى درێژتر بێته‌وه ئه‌ویش به قازانجى پرۆسه‌كه ده‌شكێته‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌كى چاكیش ده‌بێت بۆ سیاسه‌ته‌كانى گۆڕان ، دڵنیام سه‌رانى گۆڕانیش ئه‌و ڕاستیه چاك ده‌زانن ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ى یه‌كێتى دوا فرسه‌ت و هه‌لیان ده‌بێت بۆ سیاسه‌تكردن و به خۆدا چونه‌وه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانیان، به‌ربه‌ستێكیش ده‌بێت بۆ كۆچى به‌كۆمه‌ڵى سه‌ركرده‌و كادیره‌كانیان بۆ باوه‌شى پڕ له نازى پارتى.