پۆڵەتیک پرێس
سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سویسرا لەتارانی پایتەختی ئێران بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەبورجێکی باکوری تاران گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە موجتەبا خالدی، وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند، ئەو سکرتێرەی سویسرا تەمەنی 51 ساڵ بووە و لەبورجێکی گەڕەکی کامەرانیە لەباکوری تاران کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دەرنەکەوتووە هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی چی بووە، ئایا خۆکوژی بووە یاخود بابەتێکی دیکەی لەپشت بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای پچڕانی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و تاران لەپاش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، باڵیۆزخانەی سویسرا لەئێران بەڕێوەبەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لەئێران.