مژدەیەک لە ئەپڵەوە بۆ نەخۆشانی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایان کردووە، پلانیان هەیە کە تایبەتمەندیەکی باش بۆ کاتژمێرە نوێیە زیرەکەکانیان زیاد بکەن لە داهاتوودا، کە توانای چاودێری کردنی ئاستی شەکری لە خوێندا هەیە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، کاتژمێرە نوێیەکەی ئەپڵ بە هاوبەشی کۆمپانیای تەکنەلۆجی و تەندروستی بەریتانی ڕۆکلی فۆنیتیکس دروست دەکرێت کە ڕێژەی شەکرد لە خوێندا دیاری دەکات.

کۆمپانیای رۆکلی زیاتر جەخت لە دروست کردنی، هەستەوەرەکان دەکاتەوە کە پەستانی خوێن و گلۆکۆز و ڕێژەی کهولیش دیاری دەکەن، لە ئێستاشدا پلانیان هەیە بۆ پاڵپشتی کردنی کاتژمێری ئەپڵ بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی زانینی ئاستی شەکر لە خوێندا.

کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ، وەک کلینیکێکی بچووک سەیر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی زۆربەی تایبەتمەندیەکانی چاودێریکردنی تەندروستی تیادا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا