کریستیانۆ یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات

وەرزی داهاتوو گرێبەستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەواو دەبێت لەگەڵ یانەی یۆفانتۆسی ئیتاڵی ئەستێرە پرتووگالێکەش بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە .

ڕۆژانە و بەردەوام لێرە و لەوێ ناوی کریستیانۆ جۆین دەکرێت بە چەندین یانەوە بەڵام ئەمانە تەنیا دەنگۆن هیچئ فەرمی نییە تا ئێستا .

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پرتووگالی بێت کریستیانۆ بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆفانتۆس تەواو بکات پاشان بگەرێتەوە پرتووگال لە سپۆرتینگن لیشبۆنە کۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت وەک چۆن لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لەو یانەیە دەستی پێکرد .

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کریستیانۆ دەیەوێت دوو وەرز یاری بۆ یانەی سپۆرتینگ بکات دواتر و بە یەکجار واز لە کاروانی وەرزشی بهێنێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا