زۆر خواردنی خوێ مەترسی توشبوونت بە کۆرۆنا زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرای دەکات، خواردنی ئەو بڕە خوێیەی مرۆڤ دەیخوات ڕەنگە بە پێی رێژەکەی توشی زۆر بەی ئەو نەخۆشیانەت بکات کە بە هۆی ڤایرۆس و بەکتریاوە توش دەبیت، وەک ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەم دواییانەدا بڵاو بوونەتەوە، زانایان ئامانجیان ئەوە بووە کە زیاتر قوڵ ببنەوە لەو لێکۆڵینەوانەی سەبارەت بەم نەخۆشیانە کراوە لە ساڵی ٢٠١٥دا، بۆیان دەرکەوتووە خواردنی بڕێکی زۆر خوێ، دەبێتە هۆی دروست بوونی خانەی سپی کارلێک دەکات لەگەڵ خانەکانیتر و دۆخێکی ناتەندروست دروست دەکات.

لەو لکۆڵینەوە نوێیانەش کە ئەنجامیانداوە دەرکەوتووە، کە خورادنی ڕێژەیەکی زۆر لە خوێ کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری لەش هەیە هەروەها سیستمی هەناسەدان تێک دەدات، دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکان کەمتر ئۆکسجین بەکاربهێنن.

تێکچوونی ئەم سیستمانەش کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر توشبوونت بە کۆرۆنا، بۆیە باشتر وایە ڕۆژانە لە ٥ بۆ ٥ گرام زیاتر خوێ نەخۆیت تاوەکو بە دوور بیت لە توشبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا