پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە مەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی خولی پلە دووی یانەكانی عێراق یانەی بابانی شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری کردن.
دوای کۆبونەوەی سەرۆکی یانە و ئەندامان و دەستەی کارگێری بریار درا لەوەی کە تیپی پێشکەوتوانی یانە دەست بکات بە ئامادەکاری و رێکخستنەوەی تیپ بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی خولی پلە دووی عێراق
تیپی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشێ بابان بە سەرپەرشتی راھێنەر (فریاد ئەبو بکر) رۆژانە و لە یاریگای سەرەکی یانە مەشق و راھێنان و ئامادەکاری چر دەکەن بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە و بەھێز دروست بکەن و ڕکابەرێکی بەھێز بن لە یەکەم بەشداریک ردنیان لە خول و پالەوانێتییەکان.
مەبەست لە بەشداری کردنی بابانیش لە خولەکە بە دەست ھێنانی ئەنجامێکی باش و دلخۆشکەرەییە بۆ شاری سلێمانی.
راگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان