لاهور شێخ:پێویستە ئەو ئاڵانكاریيانە نەهێڵین کە ڕووبەڕووی کوردانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە

ئەم بابەتە 89 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سوریا كۆبووەوەولەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوا و ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی، جەختی لەسەر نەهێشتنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی کوردی ڕۆژئاوا دەبێتەوە كردووەتەوە.

هەروەها پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و زمانی گفتوگۆی دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بە جۆرێک کە ڕۆڵی هیچ لایەنێک نادیدە نەگیرێت دوپاتكردووەتەوە.

هاوكات پشتیوانی و هاوکاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا دووپات کردەوە.

وەفدەکەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سوریا کە پێکهاتوون لە ئەحمەد سلێمان، ئەحمەد بەرەکات، سەڵاح دەروێش، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەوپارتە پشتیوانیەكانی یەكێتیان لەكوردانی رۆژئاوا بەگرنگ باس كردووەو پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانيان بۆ بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەگرنك ناوبردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک