پۆڵەتیك پرێس
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەرانی بەسرە ئاگریان لە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق بەرداوەو لەبەردەم نوسینگەكەش ئاگریان كردوەتەوەو داوای دەستلەكاركێشانەی پارێزگار دەكەن.
لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران لەبەردەم نوسینگەی پەرلەماندا تایە دەسوتێنن و هێزێكی ئەمنی زۆریش لە شوێنی خۆپیشاندانەكە بڵاوكراونەتەوە.
بەپێی میدیا عێراقییەكان خۆپیشاندانەكە بەهۆی تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای بەسرەوە ئەنجامدراوە.
رۆژی 19ی ئەم مانگە ریهام یەعقوب چالاكوانی خۆپیشاندانەكان بوو لە بەسرە و لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەقەی لێكرا و كوژرا، بەهۆی رووداوەكەشەوە مستەفا كازمی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرەی لە كارەكەی دوورخستەوە.