ژمارەی پاڵێوراوانی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی 65 پاڵێوراو تۆماركراوە، كە لەكۆی ئەو ژمارەیە 17 پاڵوراویان تاكە و 33 پاڵوراوی دیكەشیان پاڵوراوی حزبەكانن و هاوكات 15 پاڵوراویش هاوپەیمانییە.

لەزانیاریەكانی كۆمسیۆندا هاتووە، لەناو پاڵوراوەكاندا 24 1ن و 41 پیاو هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 1ی ئایاری 2021 دوا وادەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو بۆ تۆماركردنی ناوی حزب و قەوارە سیاسییەكان و كاندیدی حزب و قەوارەكان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

 

May be an image of one or more people and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا