شەوی ڕابردوو لە یاری لووتکەدا یانەی بارسا بووە میوانی یانەی فالێنسیای ئیسپانی و یانە کەتەلۆنێکە توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتن تۆمار بکات .
سەرەتا یانەی خاوەن ماڵ دەستپێشخەر بوون لە تۆمارکردنی گۆڵدا بەڵام هەر وەڵامدانەوەی بارسا زۆر زوو زۆر خێرا بوو کاتێک مێسی و گریزمان لە فالێنسیا هاتنە دەست و توانیان بەسێ گۆڵ بارسا لە شکستەوە بۆ سەرکەتون بەرن .
سەرباری ئەم سەرکەوتنەش بەڵام مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسا ڕیکۆردێکی خراپی تۆمارکرد لە نێو یاریگای مێستای تایبەت بە بارسا چوونکە تاکە یاریگایە مێسی لە یاری هاتن و چوونی لا لیگادا نەیتوانیوە گۆڵی تێدا تۆمار بکات .
بەم دوایانە لێدانی سزا بۆتە گرێ کوێرە بۆ مێسی چوونکە زوو زوو لیدانی سزا بەهەدەر دەدات .