ئەمەزۆن تابلێتێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەمەزۆن تایبەتمەندی نوێترین تابلێتی فایەر ئێچ دی ١٠ پڵەس بە نرخێکی ڕکابەر دەخاتەڕوو .

تابلێتەکە پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە لە کانزا، پلاستک و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتن و ڕوشان بگرێت، دووریەکانی(٢٤٧/١٦٦/٩.٢) ملیمە، کێشەکەی ٤٦٨ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ١٠.١ ئینج و قیقەی پیشاندانی ١٩٢٠/١٢٠٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٢٢٤ مۆمە، بەچینێکی ئەلەمینۆسلیکەیت گڵاس پارێزراوە.

أمازون تتحضر لإطلاق أحدث حواسبها اللوحية بسعر منافس

دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە و توانای ڤیدیۆکردنی ئێچ دی هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەشی دوو مێگاپێکسڵە، تابلێتەکە بە سیستمی ئەندرۆید ٩ کاردەکات.

دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ ی تێدایە، پاتریەکەی دوای بارگاویکردن بەشی هەشت کاتژمێر کارکردن دەکات، نرخی تابلێتەکە ١٥٠ یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا