جانتایەکی جیاواز بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

جانتایەکی دەستی لەشێوەی فڕۆکە کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی بڕاندی فەڕەنسی بەناوبانگ لویس ڤیتۆن، باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە کە دەگاتە ٣٩ هەزار دۆلار.

لە سەکۆی شوێنی نمایشکردنەکە، دوای نمایشکردنی جانتاکە ڕوبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە، یەکێک لە تویتەکان دەڵێت: دەتوانرێت بەو نرخە کەمتریش فڕۆکەیەکی ڕاستی بکڕێت، یەکێکی دیکەش دەڵێت: ئایا دەتوانم بفڕم بە بەکارهێنانی ئەو جانتایە.

جانتەکە تایبەتمەندییەکی جیاکەرەوەی هەیە ئەویش شێوەیەکی مۆنۆگرامی تایبەتی هەیە، هەروەها جانتاکە باڵ، بزوێنەر، کلک و لوتی هەیە بۆ تەواوکردنی شێوەی فڕۆکەکە، جانتاکە لە کۆمەڵەی پایز زستانی ٢٠٢١ بەرهەمهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا