پێنج خواردنەوە چارەسەری کەم خوێنی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زانست سەلماندویەتی، کەمی ئاسن لە خوێندا دەبێتە هۆی ئەوەی گەشتنی ئۆکسجین بە مێشک قورس بێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دروست بوونی پەستانێکی زۆر و قەیرانێکی زۆر لە مێشکدا.

بەپێی بڵاوکراوەکان، پێنج خواردنەوە هەیە یارمەتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن دەدات لە خوێندا، هەروەها ڕوونیش کراوەتەوە کەم خوێنی لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی خرۆکە سورەکانی خوێن.

کەم خوێنی جۆری زۆری هەیە بەڵام باوترینیان کەمی ئاسنە، خڕۆکە سورەکانی خوێن پرۆتینێکی تێدایە بە هیمۆگڵۆبین ناسراوە، لەش پێویستی بەو هیمۆگڵۆبینەیە چونکە، لە رێگەی ئەوەوە ئۆکسجینی تەواو دەگات بە جەستەو کەمی دەبێتە هۆی کەم خوێنی، جەستەش لە ڕۆژێکدا پێویستی بە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ گرام ئاسن هەیە، ئەو خواردنەوانەش کە دەبێتە هۆی زیاد کردنی ئاسن لە جەستەدا بریتین لە.

١-شەربەتی سپیناخ

یەکێکە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، سەرچاوەیەکی باشی مەگنسیۆم و ڤایتامین سی و ڤایتامین ک، کۆمەڵێک ڤایتامین و کانزای زۆری تێدایە.

٢-شەربەتی کولەکە

یەکێکە لە باشترین خواردنەکان کە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، لەگەڵ ئەوەی چەندین ڤایتامینی تێدایە بۆ چارەسەرکردنی کەم خوێنی.

٣-شەربەتی هەڵوژە

خواردنەوەی کوپێک شەربەتی هەڵوژە ٣ میلی گرام ئاسنی تێدایە، دەوڵەمەندە بە مەنگەنیزو بۆتاسیۆم و ڤایتامین بی ٦ و ڤایتامین سی

٤-شەربەتی چەوەندەر

یەکێکە لەو جۆرانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن و بۆتاسیۆم، کاریگەرییەکی باشی لەسەر کەم خوێنی هەیە.

٥-شەربەتی کەتان و کونجی

ڕێژەیەکی گەورە ئاسن و ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها دژە ئۆکسان و پرۆتینێکی زۆریشی تێدایە یارمەتی کەم خوێنی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا