حكومەت رێنمایی بۆ سزادانی ئەو كەسانە دەردەكات كە ماسك نابەستن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە رێنمایی لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی سزای نەبەستنی ماسك لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەربكات.

ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاب، وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی لە بارەی نەخۆشی كۆرۆناوە دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە هەركەس بەبێ ماسك لە ماڵ بڕواتە دەرەوە ئەوا بە بڕی 20 هەزار دینار غەرامە دەكرێت، بەڵام میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی باس نەكردبوو.

بەپێی زانیارییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم گفتوگۆ دەكەن تاوەكو چۆنیەتی جێبەجێكردنی سزای نەبەستنی ماسك دەربكەن.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو بڕیارەش، بەشێكی بەرچاو لە هاوڵاتیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە رەخنەی توندیان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆكردو بەبڕیارێكی نەگونجاویان ناوبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا