تورکیا یەکێکە لەو سێ وڵاتەی زۆرترین نووسەر و ڕۆشنبیر لە زندانەکانیدان

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات تورکیا یەکێکە لەو سێ دەوڵەتەی کە زۆرترین نووسەر و بیرمەند و ڕۆشنبیر لە زیندانەکانیدان.

دامەزراوەی قەڵەمی ئەمریکی ” pen America ” ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند ٢٧٣ بیرمەند و نووسەر و ئەکادیمی لەسەر ئاستی جیهان لە زیندانەکاندا سەرکوت دەکرێن.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە وڵاتی تورکیا لە لیستی ئەو سێ وڵاتەدایە کە زۆرترین ڕۆشنبیر تێیدا لە زینداندان، ساڵی ٢٠١٩ ش تورکیا لەهەمان ڕیزبەندیدا بووە.

ڕاپۆرتە ئەمریکییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ژمارەی کتێبەکانی ئەو دەستگیرکراوانە زیادی کردووە بەڵام ئازادی ڕادەربڕین باشتر نەبووە، بە لایەنی کەمەوە ٢٥ نووسەر و ئەکادیمی و بیرمەند لە زیندانەکانی تورکیادان.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا