ئاسایشی راپەڕین ژمارەیەك ساختەكار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی ژاراوە سێ کەسیان بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەدراوی ساختە دەستگیرکردوە و تۆمەتباران راگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، ھێزەکانی ئاسایشی قەلادزێ، بنکەی ئاسایشی ژاراوە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر سێ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە کە بری ھەزارو 300  دۆلاری ئەمریکی گوماناویان پێ بوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی راپەڕین لەلایەن دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر بەپێی ماددەی ٢٨١لە یاسای سزادانی عێراقی  تۆمەتباران راگیرکراون و لێکۆلینەوە لەگەلیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا