هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی تایبەتی بواری ئینتەرنێت زانیاری دەربارەی مۆبایلێکی نوێی هۆنۆر بۆ توڕی فایف جی دەخاتەڕوو.

مۆبایلەکە نوێیەکە بەناوی پلەی فایف تی یوسە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ٦.٥ ئینج بە دیقەی فول ئێچ دی، پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێداری و پیسی بگرێت، ئەستوری مۆبایلەکە ٧.٤٦ ملیمە و کێشەکەی ١٨٠ گرامە.

مۆبایلەکە چارەسەرکەری میدیا تێک دایمێنسیتی٨٠٠ یوی پێشکەوتوی بەشەپۆلی ٢.٤ گێگاهێرتز و چارەسەرکەری وێنەی ئەی ئاڕ ئێم مالی جی ٥٧ ئێم سی٣ تێدابەکارهاتووە.

صورة

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٢+٨+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، هاوێنەی تایبەتی تێدایە تایبەت بە نزیک کردنەوەی وێنە،هەروەها مۆدێمێکی تایبەتی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ توڕی فایف جی هەیە.

خێرای پاتریەکەی ٣٨٠٠ میلی ئەمپێرە، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا