پۆڵەتیک پرێس
بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی 2020 عێراق و شەش وڵاتی دیکە بەرپرس بوون لەسوتاندنی دوو لەسەر سێی گازی جیهان.
لەڕاپۆرتێکدا بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، عێراق و وڵاتانی ڕوسیا، ئێران، ئەمریکا، جەزائیر، ڤەنزوێلا و نەیجیریا ساڵانە زیاتر لە %40ی نەوتی جیهان بەرهەمدەهێنن و نزیکەی %65ی سوتانی گاز لەسەر ئاستی جیهان پێکدەهێنن.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتی، سەرباری ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سوتێنراو لەساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %8 کەمیکرد، بەڵام هێشتا ئەو بڕە گازە سوتاوەی لەعێراق هەیە بەشی ڕووناکردنەوەی بیابانی ئەفریقای باشور دەکات.
مەبەست لەچالاکی سوتانی گاز بریتییە لەسوتانی گازی سروشتی پەیوەست بەمەبەستی دەرهێنانی نەوت.