ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا تاکید دەکەنەوە بەشداریکردنی فاران بەرامبەر یانەی چێڵسی لە ڕۆژی چوارشەممەدا تەواو ئاڵۆز بووە چونکە شەوی ڕابردوو بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنە ذووچار پێکانێکی کت و پر بووە .
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە فاران لە قاچی ڕاستیدا تەواو هەست بەئازار دەکات ئەمەش بەشداری پێکردنی لاوە فەڕەنسێکە بەرامبەر یانەی چێڵسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە .
هەرچەندە ستافی پزیشکان دوو هەواڵی خۆشیان بە زێدان داوە بەوەی ڕامۆس دەتوانێت بەشدار بێت و فاڵفێردیش فایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووە بەڵام پێکانی فاران ئەو خۆشیانەی لەبیری زێدان بردەوە .
ئەمشەو کۆتا پشکنین بۆ فاڵفێردی دەکرێت گەر ئەنجامەکەی نێگەتیف بوو ئەوا ناوبراو دەتوانێت بەشداری یاری ڕۆژی چوار شەممە بکات .