زەریف داوای لێبوردن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەیەوە داوای لێبوردنی لەگەلی ئێران و هاوسۆزانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس کرد.

ڕۆژی یەکشەممە زەریف ڕایگەیاند، پێشتر هیچ بیرۆکەیەک نەبووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەی بەدرێژایی هەفتەی ڕابردوو بووە باسی میدیاکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانی قاسم سولەیمانی بەتایبەت زەینەبی کچی کە وەک منداڵی خۆی تەماشای دەکات، لەدوای ڕۆشتنی سولەیمانییەوە ئازارێکی قورسیان چەشتووە و هەندێک کەس ئەم تۆمارە دەنگییەیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی و جوڵاندنی هەست و سۆز بەکارهێناوە.

لەوبارەیەوە زەریف داوای لێبوردنی لەئێرانییەکان کرد و وتی: کەسانێکی زۆر ڕادەی خۆشەویستی و پەیوەندیم لەگەڵ سولەیمانی دەزانن.

هەفتەی ڕابردوو تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراوی محەمەد جەواد زەریف بڵاوکرایەوە تیایدا ڕەخنەی لەڕۆڵی سەربازی قاسم سولەیمانی و تێکەڵبوونی بواری سەربازی و دیبلۆماسی ئێران گرت و ئەمەش ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری ئێرانییەکانی کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا