یۆرۆ لیگ لە نێوان سڤیلیا و ئینتەر میلانۆ دا

پۆڵەتیك سپۆڕت

بڕیارە ئەمشەو هەینی 21 – 8 سەعات 10 ی شەو بە كاتی كوردستان لە شاری كۆێڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ‌ لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا بەڕێوە بچێت كە تیایدا دوو یانەی دوو وڵاتی جیاواز كە ئەوانیش سڤیلیای ئەندەلوسی ئیسپانی و ئینتەر میلانۆی ئیتاڵین ڕووبەڕوو دەبنەوە و كێبڕكێ‌ دەكەن لە سەر نازناوەكە.

یانەی ئەندەلوسییەكە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بردنەوەی نازناوەكەیە بە 5 نازناو و سەرسەختترین یانەی ئەو پاڵەوانێتییە لە بەرامبەردا یانە شین و ڕەشە ئیتاڵییەكە هەوڵ دەدات ئەوەی هیچ یانەیەك لە كۆتایی یۆرۆ لیگ نەیتوانیوە بیكات بەرامبەر بە سڤیلیا ئینتەر هەوڵ دەدات بیكات بەو پێیەی ئەو یانەیەش بە ناوە نوێیەكەی یۆرۆ لیگەوە نەیبردۆتەوە ئەمشەو دەبێت ڕكابەری زۆری سڤیلیا بكات تا بتوانێت ئەوەی یانەكانی تر نەیان كرد بیكات ئەگەر چی ئەركی ئینتەر قورسە، بەڵام مەحاڵ نییە لە بەرامبەردا یانەی ئەسپە شێكە خاوەنی ئەزموونی زۆر لە یۆرۆ لیگ دەیەوێت ئەمشەو ئینتەریش بكاتە قوربانییەكی تری خۆی وەك تەواوی یانەكانی تری هەر 5 یارییە كۆتاییەكەی لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ئینتەر بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵی بێ‌ وەڵام بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی شاختاری ئۆكرانی تۆمار كرد و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی لە بەرامبەردا سڤیلیا توانی بە ئەنجامی 2 – 1 بردنەوە بەرامبەر بە مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی تۆمار بكات و بگاتەوە یاری كۆتایی.

 

ئەمشەو هەینی سەعات 10 ی شەو
سڤیلیای ئیسپانی X ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا