ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی بەشێکی زۆری کەسەکان بەهارات و گیایەکان بۆ خواردنەکان بەکاردەهێنن تا بۆن و تامێکی خۆشی پێببەخشێت، بەڵام نازانن کە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی سروشتی ئازاری گەدە و کرداری هەرس.

ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن:

-زەنجەبیل
خواردنەوە یان چای زەنجەبیل یارمەتی تێکچوونەکانی گەدە و کرداری هەرس دەدات، هەروەها چارەسەری ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن و سک ئاوسان دەکات.

-زەردەچەوە
زەردەچەوە ناسراوە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن، ئەمەش یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، زەردەچەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە و قۆڵۆن.

-زیرە
زیرە تام و بۆنێکی زۆر خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس و قۆڵۆن دەدات، هەروەها زیرە دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ ئازار و ئاوسانی سک بەکاربهێنرێت.

الكمون: فوائد مجربة لتخفيف الوزن | مجلة الجميلة

-نەعناع
نەعناع چارەسەری ئاوسانی سک دەکات، زەیتی نەعناع چارەسەرێکی زۆر بڵاوە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرسیان هەیە.

تعرف على فوائد شرب النعناع - ويب طب

-کزبەرە
کزبەرە بەشێکی سەرەکی خواردنەکانە لە چێشتخانەکانی هند، ئەمریکای لاتینی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها لەبەر تام و بۆنەکەی بەکارناهێنرێت، بەڵکو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەرێکە بۆ کێشەکانی کرداری هەرس.

٢٤٬٠٨٥ وصفات بسيطة مع كزبرة | Craftlog مصر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا