پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ئێلینا سامیرنۆڤا، ئاماژە بەو خواردنانە دەدات کە یارمەتی ئاسانی هەرد کردن دەدەن، گرنگە خەڵک بەکاری بهێنێت ئەو کەسانەش کە سیستمی خۆراکی پەیڕەو دەکەن.
سامیرنۆڤا وتی، ئەو خواردنانەی ریشاڵیان زۆرە کاریگەری ئەرێنی زۆریان هەیە لەسەر کرداری هەرس کردن، باشتر وایە ئەو خواردنانە بەخۆن کە سەرچاوەیەکی ڕیشاڵی دەوڵەمەندیان هەیە.
ڕوونیشی دەکاتەوە، زیادکردنی خواردنە ڕیشاڵیەکان بۆ کەسێک کە ڕێجیم دەکات یارمەتیدەرێکی باشە، بە تایبەت سەوزەو میوە گوێزی وشک کراو، باشتر وایە سەوزەو میوە بە توێکڵەوە بخورێت چونکە برێکی زیاتر ڤایتماین و کانزا وەردەگرێت جەستەت.
هەروەها پێشنیار دەکات بۆ خواردنی نیسک و پاقلەو فاسۆلیا و نۆک..هتد، بە گرنگیان دەزانێت بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە، بەڵام بە شێوەیەکی ڕێکخراو دابەش کردنی بەسەر ژەمە خواردنەکاندا، بۆ ئەوەی توشی کێشەی هەرس کردن نەبیت.