سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ کۆمەڵێک کۆمپیوتەری نوێی پێشکەوتوو دروست دەکات، لەناویاندا کۆمپیوتەرێکی تایبەت بە تایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان دروست دەکات.

کۆمپیوتەری نوێی گالاکسی بووک ئۆدیسێ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە لە پلاستیک و ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی ١.٨٥ کیلۆگرامە، شاشەیەکی پێشکەوتوی بە دیقەی ١٥.٦ ئینج هەیە، ئامێرەکە دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ نوێترین یاریە ڤیدیۆیە ئەلیکترۆنیەکان بکات.

أحدث وأقوى حاسب من سامسونغ لعشاق الألعاب الإلكترونية

بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەرکەری وێنەی لەجۆری نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس ٣٠٥٠ و نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس ٣٠٥٠ تی ئای وێنەکانی دیقەیەکی زۆر بەرزیان هەیە.

کۆمپیوتەرەکە چارەسەرکەری ئەنتڵ کۆر ئای فایف و کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە، سیستمی تایبەتی تێدایە بۆ ساردکردنەوەی ئامێرەکە لەکاتی زۆر بەکارهێناندا.

ڕامی کۆمپیوتەرەکە ٣٢ گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی ٨٣ واتە، کۆمپیوتەرەکە لەمسە، دەرچەی یو ئێس بی سی و سێ دەرچەی یو ئێس بی ٣.٢ و دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای تێدا بەکارهاتووە.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپیوتەرەکە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕاوە، نرخەکەشی لەنێوان ١٢٠٠ بۆ ١٤٠٠ دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا