داوای هه ڵوه شاندنەوه ی گرێبه ستی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە کان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان دەكات و ئاماژە بەوەدەكات ئەو گرێبەستانەزیانێکی گەورە بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت.

مەحمود جەواد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاندوە، لەماوەی ڕابردوودا گفتوگۆو کاریان لەسەر داڕشتنی بڕیاری نوێی پەرلەمان یان یاسایەكی نوێ کردووە ، کە مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا ئەویش بەهۆی ئەو زیانە ئابورییە بەرچاوەی کە بەر عێراق کە ووتوە ، بەتایبەت کە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانە و بۆ عێراق نییە .

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، پێویستیان بە گرێبەستێكی نەوت هەیە، کە گەرەنتی بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات نەک بەرژەوەندی کۆمپانیا بیانییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا