زێدان ؛ تەواو غەمبار و بێ هیوا بووم

زینەدین زێدان فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاڵای سپی هەڵکرد و  ڕایگەیاند بەڕاستی تەواو خەمبار و بێزارم سەبارەت بەو زنجیرە پێکانەی ڕووی لە یاریزانەکانم کردووە .

ماوەیەک بەر لە ئێستا زێدان ڕایگەیاند ئیدی بۆ لەمەو دوا پشت دەبەستم بەسیاسەتی بەنۆرە بەڵام گەر پێکانەکان بەمجۆرە بێت ئەوە پێویستە بیر لە بژاردەی دیکە بکەینەوە چوونکە ناتوانین پەیڕەوی ئەو شێوازە بکەین .

دانی کارفاخال لەم هەفتەیەدا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت تا کۆتایی وەرز بەشداری هیچ یاریەکی مێرەنگی بکات شانبەشانی فاسکێز بۆیە لە ئێستا بنکەی باڵی ڕاستی مێرەنگی تەواو لاوازە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید سبەینێ ڕووبەرووی ئۆسەسۆنا دەبێتەو دواتر سەفەری لەندەن دەکات بۆ رووبەروونەوەی یانەی چێڵسی لە خوولی یانەپاڵەوانەکان .

زێدان ئاسان نییە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بیت لە کاتێکدا هەمووان قسەت لەسەر دەکەن بەڵام ئیشی من دڵڕازیکردن نییە من ئیشی خۆم دەکەم و بەردەوام دەبم لەشەرکردن لە پێناو سەرکەوتنی یانەکەمدا .

بۆ وەبیرهێنانەوە ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خانەی دووەمی لا لیگادا دێت بە ٧١ خاڵ شانبەشانی یانەی بارسا ، هەروەها لە قۆناغی پێش کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا