لەهەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە لەپارێزگاکانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەریان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەکاتەکانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بۆ کەشوهەوا، پێدەچێت سبەی شەممە تاوەباران و بروسکە ڕوو لەپارێزگاکانی هەرێم بکات بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەچەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 33 پلە و نزمترین پلەش 20 پلەی سەدی دەبێت، هاوکات لەپارێزگای سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 33 پلە دەبێت و نزمترینیش 19 پلەی سەدی دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆک و کەرکوکیش 31 بە 35 پلە دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ ئاستی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و زووتر لەوادەی ئاسایی خۆی پلەکانی گەرما لەهەرێم بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا