توركیا 50 ملیۆن ژمە ڤاكسینی روسی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی توركیا واژۆكردنی گرێبەستێكی بۆ كڕینی 50 ملیۆن ڤاكسینی روسی بۆ وڵاتەكەی راگەیاند.

فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاندووە، توركیا لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 50 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی روسی وەرگرتووە و ڤاكسینەكانیش لەقۆناغی كۆتای تاقیكردنەوەدان.

وەزیری تەندروستی توركیا دەشڵێت “ئەو ڤاكسینەی لە قۆناغی تاقیكردنەوەدایە لەجۆری روسیە و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای مانگی ئایار بۆ هاوڵاتیان بەكار بهێندرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشبینیكراوە بەهۆی ناكۆكییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا، توركیا ناچاربێت پشت بەڤاكسینی ئەو وڵاتە نەبەستێت، بەوهۆیەشەوە كار بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكانی روسیاو چین دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا