تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک رویدا

پۆڵەتیك پرێس

بەیانی ئەمڕۆ پێجشەممە 29ی نیسان خۆکوژێک لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی شاری کەرکوک دوای ئەوەی تەقەی لێکرا، خۆی تەقاندەوە.

شانەی راگەیاندنەکانی ئەمنی كەركوك رایگەیاند، هێرشێکی خۆکوژی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک پوچەڵکرایەوە كەسێكی خۆكوژ بەنیازبوو بچێتە ناو بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك و خۆی بتەقێنێتەوە.

بەهۆی ڕێگری و تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە، خۆكوژەكە لە دەرەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە خۆی تەقاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆكوژە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا