پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڕیەل می مۆبایلە نوێیەکەی (ڕیەل می ٨ -ڕیەل می ٨پرۆ) دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە، بە دیزاینێکی نوێ و شاشەی سوپەر ئامۆلید، کاتی دەرچوونی مۆبایلە لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا ٣ی ئایار ئاشکرا دەکرێت.
تایبەتمەندیەکانی ڕیەل می ٨
١-کامێرایەکی چواری زیرەکی هەیە بە دیقەی ١٠٨ مێگاپێکسڵ
٢-خێرایی شەحنەکەی ٥٠ واتە، سوپەر دارتە.
٣-پەنجەمۆری سەر شاشەی هەیە شاشەکەی لە جۆری ئامۆلیدە.
٤-هەستەوەری لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ دروست کراوە
٥-بە دیقەی 4kڤیدیۆ دەگرێت.
تایبەتمەندیەکانی ڕیەل می ٨ پرۆ
١-کێشی مۆبایلەکە ١٧٦ گرامە.
٢-شوێنی دوو سیم کاردی هەیە بە ناوی نانۆ سیم
٣-ئامێرەکە بە تۆڕی پەیوەندی 2G-3G-4Gپاڵپشتی دەکرێت.
٤-خامی مۆبایلەکە لە پلاستیک دروست کراوە.
٥-ڕامەکەی ٨گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.