قەبارەی قەرزە دەرەكی‌و ناوخۆییەكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، قەبارەی قەرزە دەرەكی و ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی ئاشكراكرد، كە حكومەتی عێراق بەنیازە لەماوەی داهاتوو بیكات.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەمیانی لێدوانێكی وتی: بەپێی یاسا، حكومەتی عێراق لەساڵی رابردووەوە، پرۆسەی قەرزكردنی راگرتبوو.

ئەحمەد سەفار وتیشی: بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت، ئێستا هەمواری ئەو یاسایە كراوەو حكومەت دەتوانێت قەرز بكات، ئەوەش بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لەبودجە هەیەتی.

بەقسەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رێگە بەحكومەت دراوە، كە بە بەهای پێنج ملیار دۆلار لەبانكە نێودەوڵەتییەكان قەرزی دەرەكی بكات.

هەروەها وتی: حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی قەرزی ناوخۆیی بكات، كە بەهای ئەو قەرزەش دەكاتە 50 ملیار دینار، كە ئەوەش نزیكەی پێنج ملیار دیناری تر دەكات.

بەبڕوای سەفار حكومەت بەو قەرزە تا كۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت قەبارەی كورتهێنانەكەی پڕبكاتەوەو موچەی فەرمانبەران بەتەواوی بدات.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بڵابوونەوەی پەتای كۆرۆنا، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بودجەی عێراق داناو بەو هۆیەوە كورتهێنانێكی زۆر لەبودجەكەی تۆماركرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا