پێنچ لەبەناوبانگترین کۆمپانیاکانی نەستەلە لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان خواستێکی زۆریان بۆ شیرینی و نەستەلە هەیە، بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی خەڵکەوە کۆمپانیای نەستەلەکان لەجیهاندا گەورەترین دەوستکەوتیان هەیە.

 پێنچ لەبەناوبانگترین کۆمپانیاکانی نەستەلە لەجیهاندا:

-مارس

Chocolate giant Mars will have to overcome its deeply secretive past to  fill 70,000 jobs — Quartz
کۆمپانیای مارسی ئەمریکی کە شوێنەکەی دەکەوێتە ولایەتی فیرجینیاوە، ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی ١٨ ملیار دۆلار بووە، کۆمپانیاکە چەندین جۆری نەستەلەی بەناوبانگی وەک باونتی و سنیکرز و مارس دورست دەکات، لەساڵی ١٩١١ لەسەر دەستی فرانک مارس دامەزراوە و ٣٤ هەزار کارمەندی هەیە.

-فێریرۆ

Raffaello (confection) - Wikipedia
کۆمەڵەی ئیتاڵی فێریرۆ لەساڵی ١٩٤٦ لەسەر دەستی بیترۆ فێریرۆ دامەزراوە، چەندین جۆری نەستەلە وەک نۆتێلا و ڕافایلۆ و کیندەر دروست دەکات، ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی ١٣ ملیار دۆلار بووە، ٢٥ کارگەی هەیە و ٣٥ هەزار کارمەندی هەیە.

-مۆندلیزی جیهانی

Mondelez International Inc. - Contego
کۆمەڵەی مۆندلیزی ئەمریکی بە پلەی سێیەم دێت لەڕووی دەستکەوتەوە، بەشێوەیەک ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی ١١.٨ ملیار دۆلار بووە، کۆمپانیاکە لەساڵی٢٠١٢ دامەزراوە، ١٥٠ کارگەی هەیە و ٨٠ هەزار کارمەندی هەیە.

-هەرشەی

Hershey Co. optimistic about second half of fiscal 2020 | 2020-07-24 | Food  Business News
کۆمپانیای هەرشەی ئەمریکی یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان لەساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە، کۆمپانیاکە ١٢ کارگە و ١٦.٥ هەزار کارمەندی هەیە، ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی هەشت ملیار دۆلار بووە، شوێنەکەشی دەکەوێتە ویلایەتی بنسلڤانیا.

-نەستەلەی ئێس ئەی

Woman Wants Lifetime of KitKats After Buying Waferless Pack | Time
کۆمپانیای نەستەلەی ئێس ئەی سویسری ساڵی ڕابردوو دەستکەوتی هەشت ملیار دۆلار بووە، کۆمپانیاکە ساڵی ١٨٦٦ دامەزراوە، ٤١٣ کارگە و ٣٠٨ هەزار کارمەندی هەیە، بەناوبانگترین نەستەلەکانی کیت کات و نیدوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا