بریکارەکەی ؛ هازارد یاریزانی بارسا بوو نەک ڕیاڵ مەدرید

بریکاری پێشوی ئیدن هازاردی بەلجێکی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک بابەت لەسەر چوونی هازارد بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات .

بریکارەکەی هازارد پێی وایە شوێنی ڕاستەقینەی هازارد یانەی بارسا بوو نەک ڕیاڵ مەدرید ، جۆن بیکۆ زیاتر دەڵێت من تێنەگەشتم بۆ هازارد ڕیاڵ مەدرید هەڵبژارد لە کاتێکدا شوێنی سەرەکی هازارد بارسالۆنا بوو ، لێتان ناشارمەوە چوونی هازارد بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید وەک ئەوە وابوو سەربکەوێت بەسەر چیایی هیمالایە بەبێ دەست کێش و کەلوپەلی شاخەوانی .

لە کۆتایدا بریکارەکەی هازارد ووتی ؛ چوون بۆ یانەی ڕیاڵ پێویستی بەجوڵە و خێرایی زیاترە پێویستە زۆر هوونەریانە بجووڵێی یاریزانێکی وەک جیمس ڕۆدیگێز نەیتوانی خۆی بگونجێنێت من گوومانم دەکرد  بتوانێت هازارد خۆی بگونجێنێت گەر بێت و بچویایە بارسا ئەوا بەردەوام تۆپی لا دەبوو ئەم ئەو خاڵەیە کە هازارد دەیتوانی زیاتر خۆی نمایش بکات پێوەی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا