نرخی نەوت دەبێتە 80 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

گروپی توێژینەوەی کاڵا لەبانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیدەکات، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بانکەکە، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 77 دۆلار بەزردەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی سنوردارێتی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەمانگی ئایاردا، دەبێتەهۆی زیادکردنەوەی داواکارییەکانی لەسەر سوتەمەنی بەڕێژەی 1.5 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژێک.

لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 48 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و سێ سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا